ئه‌وروپائیسپانیا

ڕونالد كومان داوایەك ئاڕاستەی سێرجیۆ ئەگوێرۆ دەكات

یاریگا-

ڕونالد كومانی هۆڵەندی و ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی داوایەك ئاڕاستەی سێرجیۆ ئەگوێرۆی ئەرجەنتینی و هێرشبەری نوێی یانەكە دەكات.

لە گواستنەوەكانی ئەم هاوینەدا بە گرێبەستێكی ئازاد ئەگوێرۆ پەیوەندی بە ڕیزەكانی بلاوگراناوە كرد دوای كۆتایهاتنی گرێبەستەكەی لەگەڵ مانچێستەر سیتی.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی ئەگوێرۆ لە ناوەڕاستی مانگی هەشت دەگاتە بارسێلۆنا بۆ ئامادەكاری بۆ وەرزی نوێ.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە كە كومانی ڕاهێنەری یانە كەتەلۆنییەكە پەیوەندی بە ئەگوێرۆوە كردووە و پێی ووتوە كە لە جیهان دووربكەوێتەوە و پشوو وەربگرێت و وزەی تەواو وەربگرێت بۆ وەرزی نوێ.

هەروەها پێی ووتوە كە لە وەرزی یەكەمدا سەخت دەبێت و پێویستی بە هەندێك كاتە بۆ خۆ گونجاندن و هیچ پەلەی نیە ، لای خۆشیەوە ئەگوێرۆ سوپاسی ڕاهێنەرەكەی كرد و پەرۆشی خۆی دەربڕی بۆ ئەوەی لەگەڵ یانەكە دەست بە یاریكردن بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button