ئه‌وروپا

ڕامۆس: هیوادارم میسی پەیوەندی بە پاریسەوە بكات

یاریگا-

سێرجیۆ ڕامۆسی ئیسپانی و بەرگریكاری نوێی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی هیواخوازە لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و ئەفسانەی بارسێلۆنا پەیوەندی بە یانە فەڕەنسیەكەوە بكات.

لە گواستنەوەكانی هاوینەدا ڕامۆس لە دوای 16 ساڵ لەگەل ڕیاڵ مەدرید بە گرێبەستێكی ئازاد پەیوەندی بە پاریسەوە كرد.

ئەفسانە ئەرجەنتینیەكە گرێبەستەكەی لەگەل بارسێلۆنا بەسەرچووە و لە ئێستادا یاریزانەكە بێ یانەیە.

ڕامۆس لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا كە ڕادیۆی كەتەلۆنیا بڵاویكردووەتەوە ووتی: هیوادارم باشترین یاریزانەكان لەگەڵم بن و میسی یەكێكە لە باشترین یاریزانەكانی جیهان.

سەبارەت بە نەیمار ووتی: سەرەڕای ئەوەی ئەو لە بارسێلۆنا بوو منیش لە ڕیاڵ مەدرید ، بەڵام پەیوەندی نێوانمان زۆر باشە.

بابەتی زیاتر

Back to top button