ئه‌وروپائیسپانیا

کومان: میسی پاڵێوراوی سەرەکیە بۆ خەڵاتی باڵۆن دۆر

یاریگا
رۆناڵد کومان، راهێنەری هۆڵەندی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا لیۆنێل میسی گۆڵکاری مێژوویی یانەکەی بە پاڵێوراوی سەرەکی بۆ بەدەست هێنانی خەڵاتی بالۆن دۆری ساڵی 2021 دەزانێت.

راهێنەرەکەی بلاوگرانا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فەرمی یانەکەی گووتی ” راستە سەرەتای وەرزی رابردوو میسی کەمێک لە ئاستی راستەقینەی خۆی دوور بوو، بەڵام بینیمان لە کۆتاییدا ئاستی بەرز بویەوە و وەرزێکی نایابی بەرێکرد و توانی 30 گۆڵ تۆمار بکات، هەروەها ئەو یاریزانە لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەشی توانی ئاستێکی نمونەیی پێشکەش بکات و دوای ساڵانێکی زۆر توانی ناسناوی کۆپا ئەمریکا بۆ هەڵبژاردەکەی بەدەست بێنێت ”.

کومان لەبەشیكی دیکەی قسەکانیدا سەبارەت بە خەڵاتی باڵۆن دۆری ئەمساڵ گووتی ” میسی بەهۆی پێشکەش کردنی ئاستێکی باش لەمساڵەدا و بەدەست هێنانی ناسناوی کۆپا ئەمریکا، پاڵێوراوی یەکەمی بەدەست هێنانی خەڵاتەکەیە ”.

بابەتی زیاتر

Back to top button