ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

کاماڤینگا تەنها ریال مەدریدی دەوێت

یاریگا
ئێدواردۆ کاماڤینگا، ناوەڕاستکاری فەرەنسی یانەی رێنی ئەم وڵاتە هەموو ئامانجی ئەوەیە پەیوەندی بە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیاوە بکات و ئامادەنیە گرێبەستەکەشی لەگەڵ یانەکەی نوێ بکاتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی زانیاری دەستکەتووە ناوەڕاستکارە لاوە فەرەنسیەکە یانەکەی ئاگادار کردووە بێجگە لە شایانەکان ئامادەنیە یاری بۆ هیچ یانەیەکی دیکە بکات، هەروەها شایانەکانیش لە پلانیاندا هەیە ئەو یاریزانە هاوینی داهاتوو بێ بەرامبەر بگوازنەوە ریزەکانیان، هەرچەندە کارگێری یانە فەرەنسیەکە فشاری لەسەر ئەو یاریزانە دروستکردووە بۆ ئەوەی ئەم هاوینە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە و هاوینی داهاتوو بێ بەرامبەر یانەکەیان جێنەهێڵێت.

کاماڤینگا ئەو کاتەی زینەدین زیدان راهێنەری یانەی ریال مەدرید بوو، داوای لە یانەکەی کرد بگوازنەوە ریزەکانیان، بەڵام یانەی رێن ئەو کات ئامادە نەبوو بە نرخێکی کەم دەستبەرداری بێت، سەرەڕای ئەمەش چەند یانەیەک ئامادەن ئەو یاریزانە بە پارەیەکی باش بگوازنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button