ئه‌مریکائه‌وروپاگرنگترین

فیفا بیر لە چەند گۆڕانکارییەکی سەیر لە یاساکانی تۆپی پێدا دەکات

یاریگا
فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەوروپا ” فیفا ” بیر لەوە دەکاتەوە لە ساڵانی داهاتوو چەند گۆڕانکاریەک لە یاساکانی تۆپی پێدا بکات، لە پێناوە ئەوەی ئاسانکاری زیاتر بۆ تیپەکان بکرێت.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی زانیاری دەستکەوتووە کە فێدراسیۆنی تۆپی پێ جیهان بیر لەوە دەکاتەوە لە داهاتوو چەندین گۆڕانکاری لە یاساکانی تۆپی پێدا بکات و ئەو گۆڕانکاریانەش لە خولێکی لاوان تاقی دەکاتەوە، گۆڕانکارییەکانیش بەم شێوەیە دەبن:

– لە بڕی 90 خولەک یاری کردن، یانەکان دوو گێمی 30 خولەکی یاری بکەن.
– هەر کاتێک تۆپ لە یاریگا بچێتە دەرەوە یاخود بە هەر هۆیەک یاریی بوەستێت، کاتی یاری بوەستێندرێت.
– تیپەکان دەتوانن بە ئارەزووی خۆیان گۆڕانکاری بە یاریزانەکان بکەن.
– هەڵدانی لا واتە ” ئاوت ” بەدەست ناکرێت، یاریزانەکان بە قاچ دەتوانن ئەم کردارە جێبەجێ بکەن.
– هەر کاتێک یاریزانێک کارتێکی زەردی وەرگرت، پێنج خولەک لە یاریگا بچێتە دەرەوە.

ئەمانە بەشێکن لەو یاسایانەی کە فیفا دەیەوێت جێبەجێ بکات و دەنگۆیەکیش هەیە کە بیریان لەوە کردووەتەوە ئیتر کار بە یاسای خۆدزینەوە ” ئۆفساید”ـیش نەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button