ئه‌وروپا

ئەشرەف حەكیمی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو

یاریگا-

دوای پشكنینەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ یاریزانەكانی پاریس سان جێرمان دەركەوت ئەشرەف حەكیمی مەغریبی و ئەستێرەی نوێی یانە فەڕەنسیەكە هەڵگری ڤایرۆسەكەیە.

ڕۆژنامەی لیكیپی فەڕەنسی ئاشكرایكرد دوای ئەنجامدانی پشكنینەكان دەركەوتووە ئەشرەف حەكیمی پشكنینەكانی ئەرێنیە ، یاریزانەكە تا چاكبوونەوەی لە ڤایرۆسەكە لە كەرەنتین دەمینێتەوە.

یاریزانە مەغریبیەكە لە ئینتەر میلانەوە بە بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ و تا ساڵی 2026 پەیوەندی بە پاریسەوە كرد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button