ئه‌وروپائیسپانیا

یوێفا یاریگاکانی فاینەڵی یۆرۆپالیگ ئاشکرا دەکات

یاریگا
فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەوروپا لە ئێستاوە بۆ چوار وەرزی داهاتوو ئەو یاریگانەی دەست نیشانکردووە کە بریارە یارییەکانی کۆتایی یۆرۆپالیگ تێدا بکرێت و هەر چوار یاریگاکەش لە سێ وڵاتی جیاوازن.

ماڵپەری فەرمی یوێفا بڵاویکردەوە کە چوار یاریگایان بۆ چوار وەرزی داهاتوو دیاری کردووە کە بریارە یارییەکانی یۆرۆپالیگی تێدا بکرێت، بۆ ساڵی 2022 شاری سێڤییا لە ئیسپانیا، 2023 لە شاری بودابێستی هەنگاری، 2024 شاری دبلن لە بولگاریا و هەروەها ساڵی 2025 شاری بلباوی ئیسپانیایان دیاری کردووە.

بۆ ئەمساڵیش یوێفا هەر شاری سێڤییای ئیسپانیای دیاری کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا دڵنیانین کە یارییەکان بەهۆی مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە ئامادەبوونی هاندەران دەبێت یاخود نا.

بابەتی زیاتر

Back to top button