ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

مانچێستەر سیتی دەستبەرداری دوو یاریزانی دەبێت

یاریگا
یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی بریاریداوە ئەم هاوینە چەند یاریزانێکی نوێ بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە، لە بەرامبەریشدا دەستبەرداری چەند یاریزانێکی بێت و لەوانەش رەحیم ستێرلینگ یاریزانەی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان و ریاز مەحرەز یاریزانی هەڵبژاردەی جەزائیر.

رۆژنامەی ئاتلێتیکی بەریتانی زانیاری دەستکەوتووە کە ستیزن دەیەوێت ئەم هاوینە چەند گۆڕانکاریەک لە ریزەکانی بکات و چەند یاریزانێکی نوێ بگوازێتەوە، لە بەرامبەردا بیریان لەوە کردووەتەوە کە دەستبەرداری بەشێک لە یاریزانەکانیان بن، بۆ ئەوەی داهاتێکی باشیان لەم رێگەیەوە دەست بکەوێت و دوو یاریزانە ئینگلیزی و جەزائیریەکەش لە ریزی پێشەوەن کە ئەو یانەیە دەستبەرداریان بن.

ستێرلینگ چەند وەرزێکە بووەتە ئامانجی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، بەڵام ئەو یانەیە بەهۆی ئەو قەیرانە داراییەی تێکەوتووە لە توانایدا نیە ئەو یاریزانە بگوازێتەوە، هەروەها یانەی چێڵسیش ئامادەیە ریاز مەحرەز بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button