ئه‌مریکائه‌وروپائیتاڵیائینگلتەرا

ستێرلینگ دەبێتە شوێنگرەوەی دی ماریا

یاریگا
یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵیا دەیەوێت رەحیم ستێرلینگ، هێرشبەری ئینگلیزی یانەی چێڵسی ئەم وڵاتە، بەشێوەی خواستن بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.

رۆژنامەی توتۆ مێرکاتۆی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، کارگێری خانمە پیرەکە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی هێرشبەرەکەی خانمە پیرەکە دەستپێکردووە و، دەیانەوێت ئەو یاریزانە بەشێوەی خواستن و بە مەرجی کڕینەوەی هەمیشەیی لە هاوینی داهاتوو، بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە، کارگێری یوڤی دەیەوێت ستێرلینگ بکاتە شوێنگرەوەی دی ماریا، چونکە ئەو یاریزانە پێدەچێت دوایین وەرزی بێت لەگەڵ یانەکەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button