ئه‌وروپا

دۆنارۆما ماڵئاوایی لە ئەی سی میلان دەكات

یاریگا-

جیانلویجی دۆنارۆما ، گۆڵپارێزی یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی پەیامێكی ماڵئاوایی بۆ یانەكەی نارد ، دوای نزیكبوونەوەی لە پەیوەندیكردنی بە پاریس سان جێرمانەوە.

گرێبەستەكەی دۆنارۆما لەگەڵ میلان لەم هاوینەدا بەسەرچووە و ڕەتیكردەوە گرێبەستەكەی لەگەل یانەكەی نوێ بكاتەوە.

دۆنارۆما لە هەژماری فەڕمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام پارچە ڤیدیۆیەكی داناوە و لەسەری نووسیوویەتی: هەندێك بژاردە قورسن ، بەڵام بەشێكن لە ژیان ، من وەك منداڵێكی گەنج هاتمە میلان ، ماوەی هەشت ساڵە بە شانازیەوە ئەم درێسەم پۆشیوە ، شەڕم كرد ، ئازارم چەشت ، بردمانەوە ، گریام ، لەگەڵ هاوڕێكانم ئاهەنگم گێڕا ، هەروەها لەگەل ڕاهێنەران ، ئەوانەی هەبوون و ئەوانەشی ئێستاش بەشێكن لە یانەكە ، هەروەها لەگەڵ هاندەران.

هەروەها ووتیشی: لەگەڵ ڕۆسۆنێری ئامانجی تایبەتی گرنگم بەدەستهێنا ، وەك یەكەم دەركەووتنم لە تەمەنی 16 ساڵیدا لە خولی ئیتاڵی ، ساڵانی نائاسایی ژیاوم. كە. هەرگیز بیرم ناچێتەوە.

لە درێژەی نووسینەكانیدا دەڵێت: ئێستا كاتی ماڵئاواییە ، هەڵبژاردەیەكی ئاسان نەبوو ، بێگومان بڵاوكڕاوەیەك بەس نیە بۆ ڕوونكردنەوەی ، یان ڕەنگە هەرگیز نەتوانم ئەوە ڕوونبكەمەوە لە ڕێگەی ووشەوە گوزارشت لە هەستەكانم بكەم ، هەموو هاندەرێكی ڕۆسۆنێری كە لەیەكەم ڕۆژەوە تا كۆتا ڕۆژ بینیومن هەمیشە بەشێكن لە دڵم.

لە كۆتایشدا نووسیوویەتی: هیوای سەركەوتنی تەواو بۆ میلان دەخوازم و بە دڵ ئەوە دەكەم ، بۆ ئەو سۆزەی كە من بۆ ئەو ڕەنگانە هەمە ، هەستێك كە دووری و كات ناتوانێت كەمی بكاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button