ئه‌مریکاکۆپا ئەمریکاگرنگترین

یەكەم لێدوانی نەیمار دوای شكستەكەیان لە یاری كۆتایی كۆپا ئەمریكا

یاریگا-

نەیمار دا سێلڤا ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەڕازیل بێ دەنگی خۆی شكاند دوای شكستەكەیان بەرامبەر ئەرجەنتین لە یاری كۆتایی كۆپا ئەمریكادا.

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین توانی بە تاكە گۆڵێكی ئەنخێل دی ماریا لە بەڕازیل بباتەوە لە یاریگای ماراكانا ، لە میانەی یاری كۆتایی كۆپا ئەمریكای 2021.

دوا بە دوای فیكەی ناوبژیوان نەیمار دەستیكرد بە گریان دوای لەدەستدانی نازناوەكە و دواتر چوویە لای لیۆنێل میسی و پیرۆزبایی لێكرد.

ئەستێرە بەڕازیلیەكە لە هەژماری فەڕمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام پارچە ڤیدیۆیەكی خۆی و میسی داناوە لەو كاتەی پیرۆزبایی لێدەكات و نووسیوویەتی:

” شكستەكەمان ئازارێكی گەورە بوو ، ئەوە شتێك بوو كە تا ئێستا لەگەڵی ڕانەهاتووم ، شەوی ڕابردوو كە دۆڕاین چوومە لای باشترین و گەورەترین لە مێژوودا كە یاریكردنی ببینم ، هاوڕێكەم و براكەم میسی ، دڵتەنگ بووم و پێم ووت ، تۆ سەركەوتی بەسەرماندا ، زۆر خەمبارم كە دۆڕاندمان بەڵام ئەو پیاوە زۆر باشە ، ڕێزێكی زۆرم هەیە بۆ ئەوەی بۆ تۆپی پێ كردی بەتایبەت بۆ من ، ڕقم لە دۆڕانە ، بەلام چێژ لە نازناوەكەت وەرگرە لیۆ ، تۆپی پێ چاوەڕێی ئەو كاتەی دەكرد ”.

بابەتی زیاتر

Back to top button