ئه‌مریکاکۆپا ئەمریکا

میسی ستایشی ئەستێرەیەكی هەڵبژاردەكەی دەكات

یاریگا-

لیۆنێل میسی ، ئەفسانەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ستایشی ئاستی ئەستێرەیەكی هەڵبژاردەكەیان دەكات.

ئەرجەنتین بە تاكە گۆڵێكی دی ماریا لە یاریگای ماراكانا شكستی بە هەڵبژاردەی بەڕازیل هێنا و توانی نازناوی كۆپا ئەمریكای 2021 بەدەست بهێنێت.

لە دوای یاریەكە میسی وێنەیەكی خۆی و ئیمیلیانۆ مارتینیزی گۆڵپارێزی هەڵبژاردەكەی لە هەژمارە تایبەتیەكانی خۆی داناو و نووسیوویەتی: پیرۆزە دڕندە ، شایەنی ئەوە بووی ، تۆ پاڵەوانی.

شایەنی باسە مارتینیز بە باشترین گۆڵپارێزی پاڵەوانیەتیە دەستنیشانكرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button