ئه‌مریکاکۆپا ئەمریکاگرنگترین

مێژووی رووبەرووبوونەوەکانی بەڕازیل و ئەرژەنتین لە یاری کۆتاییدا

ئەوە روونە ئەرژەنتین و بەڕازیل یەکێکن لە دێرینترین کلاسیکۆکانی مێژووی تۆپی پێ و یاری نێوانیان بە کلاسیکۆی زەوی ناوزەند دەکرێت، لە یارییەکی ئاگریندا و لە یاری کۆتایی کۆپا ئەمێریکای ٢٠٢١ بەیەک دەگەن.

دوو وڵاتە زەبەلاحەکەی ئەمریکای باشوور و جیهان، تەنها چوار جار لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکی فەرمی رووبەرووی یەک بوونەتەوە. یەکەم یارییان لە ساڵی ١٩٣٧ بوو کاتێک پاڵەوانێتی ئەمریکای باشوور (کۆپا ئەمێریکای ئێستا) بەیەک گەیشتن تێیدا ئەرژەنتین یارییەکەی ٢-٠ بردەوە.

ئەمە تاکە بردنەوەی ئەرژەنتینە لە یاری کۆتاییدا بەرامبەر بەڕازیل و ئەنجامەکانی دیکە بەم جۆرە بووە

کۆپا ئەمێریکا ٢٠٠٤: بەڕازیل بە لێدانی یەکلاکەرەوە

جامی کیشوەرەکان ٢٠٠٥:  ٤-١ لە بەرژەوەندی بەڕازیل

کۆپا ئەمێریکا ٢٠٠٧:  بەڕازیل ٣ – ٠ سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

لە جامی جیهانی

دوو رکابەرە دێرینەکە هەرگیز لە یاری کۆتایی جامی جیهانی یارییان نەکردووە بەڵام لە قۆناغەکانی دیکەدا چوار جار رووبەرووی یەک بوونەتەوە لە نێوان ساڵانی ١٩٧٤- ١٩٩٠

تێیدا بەڕازیل دوو جار براوە بووە، جارێک ئەرژەنتین، وە جارێکیش بەرامبەربوون

بابەتی زیاتر

Back to top button