ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئەتڵەتیکۆ مەدرید بۆ کڕینی یاریزانێکی بارسا هاتۆتە سەر هێڵ

یاریگا- یانەی ئەتڵەتیکۆ مەدرید گواستنەوەی نیلسۆن سیمیدۆی لە بارسێلۆناوە کردۆتە ئەمانج و دەیەوێت یاریزانە پورتوگالییەکە بگوازێتەوە بۆ واندا میترۆپۆلیتانۆ.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانیی هەواڵەکەی بڵاو کردۆتەوە و باسی لەوە کردووە کە ڕۆخی بلانکۆس دەیانەوێت هەلی پشتپێنەبەستنی ڤاڵڤێردی بە سیمیدۆ بقۆزنەوە و لە گواستنەوەکانی هاوینەدا بیگوازنەوە بۆ ڕیزەکانیان.

ڕۆژنامەکە ئەوەشی ڕوون کردۆتەوە کە ئەتڵەتیکۆ بڕی 30 تا 35 ملیۆنی بۆ نرخی یاریزانەکە ئامادە کردووە، بەڵام بڕەپارەی نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی نادات کە 100 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.

باسی لەوەش کردووە ئەگەر هاتوو سیمیدۆ بە ڕۆشتنی بۆ مەدرید قایل بوو، ئەوا بارسێلۆنا ئەو نرخەی دەوێتەوە کە لە کڕینی لە بەنفیکا خەرجی کردبوو، ئەوەش واتا 35 ملیۆن لە بەرامبەر بەهای یاریزانە تەمەن 25 ساڵەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button