ئه‌مریکائه‌وروپاجیهانگرنگترین

ئه‌ستێره‌یه‌كی قه‌ڵادزێ له مۆندیال یاریی ده‌كات

کوردێکی تر بۆ هەڵبژاردەی عێراق

Yariga App

یاریگا –

غانم عورێبی، ئەندامی مەکتەبی دەستەی جێبەجێکار لە یەکێتی تۆپی پێی عێراق و ئەندامی فەرمانگەی هەڵبژاردەکان، مژدەی کۆتاییهاتنی سەرجەم رێکارە یاساییەکانی یاریزانی كورد داریۆ نامۆی راگەیاند، کە لە ریزەکانی یانەی دێندی یونایتدی سکۆتلەندی یاری دەکات.

وڵاتنامه‌ی لە لەندەن وەرگرت

عورێبی ئاماژەی بەوە کرد کە لێژنەی تاراوگە لە یەکێتییەکە، سەرکەوتوو بوون لە به‌ده‌ستهێنانی وڵاتنامه‌ی عێراقی بۆ ئەم یاریزانە، دوای ئەوەی رێکارە کۆتاییەکانی لە باڵیۆزخانەی عێراق لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا كرا، ئەمەش دوای هەوڵێکی چڕ و لە ماوەیەکی پێوانەییدا هات بۆ کۆکردنەوەی تەواوی بەڵگەنامە پێویستەکان.

لە فینلەنداوە بۆ سلێمانی و بەغدا

دەربارەی وردەکاریی دۆسیەی كوڕه‌ قه‌ڵادزییه‌كه‌ی كوردستان عورێبی گوتی:

“کارکردن لەسەر ئەم دۆسیه‌یه‌ هەوڵێکی گەورەی پێویست بوو کە لە  فینلەنداوە دەستی پێکرد و دواتر بۆ هەولێر و پاشان سلێمانی کە زێدی باوکی یاریزانەکەیە، تاوەکو گەیشتە بەغدا و کۆتایی پێهات.

گواستنەوەی دۆسیەکەی بۆ یەکێتی عێراق


ئێستا بەشی پەیوەندییەکان لە یەکێتی تۆپی پێی عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ لێژنەی تاراوگە، دەستیان کردووە بە رێکارەکانی گواستنەوەی دۆسیەی یاریزانەکە لە یەکێتی تۆپی پێی فینلەنداوە بۆ عێراق، بۆ ئەوەی لە رووی کارگێڕی و یاساییەوە هیچ رێگرییەک نەمێنێت بۆ نوێنەرایەتیکردنی هەڵبژاردەی عێراق لە پاڵەوانێتییەکانی داهاتوودا.

داریۆ نامۆ کێیە؟

داریۆ 21 ساڵە و لە هێڵی بەرگری لای راست یاری دەکات، خه‌ڵكی قه‌ڵادزێی سه‌ر به‌ سلێمانییه‌، یاریزانه‌كه‌ ئێستا لە خولی نایابی سکۆتلەندا لەگەڵ یانەی دێندی یونایتد یاریی ده‌كات.

ئەم یاریزانە پێشتر نوێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئۆڵێمپیی فینلەندای کردووە و ئەزموونی یاریکردنی لە خولەکانی فینلەندا و نەمسا هەیە، کە ئەمەش وای کردووە ببێتە یەکێک لە بژاردە گرنگەکان بۆ بەهێزکردنی هێڵی بەرگری هەڵبژاردەی عێراق.

بابەتی زیاتر

Back to top button