ئه‌وروپابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

فەرمی: ئەشرەف حەكیمی پەیوەندی بە پاریسەوە كرد

یاریگا- 

بەشێوەیەكی فەرمی ئەشرەف حەكیمی مەغریبی پەیوەندی بە ڕیزەكانی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسیەوە كرد.

كەمێك پێش ئێستا هەژماری فەڕمی پاریس لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر لە بەیاننامەیەكی فەڕمیدا ڕایگەیاند: پاریس سان جێرمان گواستنەوەی ئەشرەف حەكیمی لە یانەی ئینتەر میلانەوە بۆ ڕیزەكانی ڕاگەیاند ، یاریزانە 22 ساڵانەكە بە گرێبەستێك بۆ ماوەی پێنج ساڵ پەیوەندی بە یانەكەوە كرد.

وەرزی ڕابردوو یاریزانە نوێیەكەی یانە پاریسیەكە لەگەڵ ئینتەر میلان توانی ببێتە پاڵەوانی خولی ئیتاڵی و لە وەرزی ڕابردوودا بەشداری 37 یاری كرد و توانی 7 گۆڵ تۆمار بكات و 10 گۆڵیش درووست بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button