ئه‌وروپائیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترینیاریگا

فەرمی: ئینتەر میلان کۆنتی وەک ڕاهێنەری یانەکە ڕاگەیاند

یاریگا- یانەی ئینتەر میلان بە فەرمیی ڕایگەیاند کە ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەری نوێی یانەکەیانە.

کۆنتی کە ماوەیەکە ناوی دەبەسترێتەوە بە ئینتەرەوە، جێگەی لوچیانۆ سپالێتی گرتەوە، ئەگەرچی ئەمەی دواییان توانیشی بە پلەی چوارەم یانەکە بگەیەنێتە چامپیۆنلزلیگی وەرزی داهاتوو.

وەک باس لێوە کراوە، ڕاهێنەری نوێ نیراتزۆری بۆ هەر وەرزێک 10 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت، ئەوەش لە کۆی ئەو دوو وەرزەی لەگەڵیان بەردەوام دەبێت.

کۆنتی ئەزموونی پێشینەی لە خولی ئیتاڵیی هەیە و توانی لەگەڵ یوڤێنتۆس سێ جار ببنە پاڵەوانی سێریا ئەی. بەڵام لەگەڵ چێڵسی لەسەر کار لابردرا و ئێستا لە دەرگای ئینتەرەوە جارێکیتر دەگەڕێتەوە بۆ خولی وڵاتەکەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button