ئه‌مریکائه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

مارسێلۆ داوایەکی مۆرینیۆ رەتدەکاتەوە

یاریگا
خۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری پۆرتوگاڵی یانەی رۆمای ئیتاڵیا هەوڵ دەدات مارسێلۆ بەرگریکاری بەڕازیلی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا رازی بکات وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە یانەکەی پایتەختی ئیتاڵیاوە بکات.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی ئاشکرای دەکات کە راهێنەرە پۆرتوگاڵیەکەی یانە ئیتاڵیەکە دوای وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی ئەو یانەیە، پەیوەندی بە بەرگریکارە بەڕازیلیەکەی شایانەکان کردووە بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو یارییان بۆ بکات، بەڵام ئەو یاریزانە داواکەی رەتکردووە و رایگەیاندووە ئامادەنیە تاوەکو کۆتایی گرێبەستەکەی یانەکەی جێبێڵێت، هەرچەندە ئەو یاریزانە وەرزەکانی رابردوو زۆر بە کەمی بەشداری یارییەکانی یانەکەی کردووە.

مارسێلۆ هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید کۆتایی دێت و یانەکەشی هیچ نیشانەیەکی نیە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، بەڵام ئەو یاریزانە دڵنیایە بە گەڕانەوەی کارلۆ ئانچێلۆتی دەتوانێت بگەڕێتەوە پێکهاتەی سەرەکی یانەکەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button