ئه‌وروپائیتاڵیافه‌ره‌نسا

وادەی پەیوەندیكردنی ئەشرەف حەكیمی بە پاریسەوە ئاشكرا كرا

یاریگا-

وادەی پەیوەندیكردنی ئەشرەف حەكیمی مەغریبی و ئەستێرەی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی بە پاریس سان جێرمانەوە ئاشكرا كرا.

پێگەی تۆتۆ مێركاتۆ ئاشكرایكرد سبەینێ سێشەممە ئەشرەف حەكیمی دەگاتە پاریس بۆ ئەنجامدانی پشكنینە پزیشكیەكان لەگەل یانە فەڕەنسیەكە.

سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كرد یاریزانەكە تا هاوینی 2026 گرێبەست لەگەڵ پاریس واژۆ دەكات بە بڕی 65 ملیۆن یۆرۆ و گۆڕانكاری.

بەهۆی قەیرانە داراییەكانەوە كە تووشی یانەكە هاتووە ئینتەر بڕیاری فرۆشتنی ئەستێرەكەی داوە.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button