ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیا

بۆسکێتس چەند داواکارییەکی لە خولی ئەمریکی هەیە

یاریگا
سێرخیۆ بۆسکێتس، ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی بارسێلۆنای ئەم وڵاتە تاوەکو دوو ساڵی داهاتوو گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە و چەندین یانەش لە ئەمریکا ئامادەن ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.

هەژماری Barça Universal لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە کە چەند یانەیەک لە خولی ئەمریکا ئامادەن ناوەڕاستکارەکەی بلاوگرانا بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە، بەڵام ئەو یاریزانە داهاتووی خۆی یەکلایی کردووەتەوە و ئامادەنیە ئەم هاوینە یانەکەی جێبێڵێت و لەگەڵ یانەکەی بەردەوام دەبێت تاوەکو کۆتایی گرێبەستەکەی.

بۆسکێتس لە هاوینی ساڵی 2023 گرێبەستی لەگەڵ بارسێلۆنا هەیە و ئەو یانەیەش هیچ نیشانەیەکی نیە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی و وەرزی رابردووش نزیکبوو یانەکەی جێبێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button