یاریگا- ئەفسانەی بەڕازیلی و سەرۆكی یانەی بەلەد وەلید دووپاتیكردەوە كە كیلیان مباپێ شێوازی یاریكردنی هاوشێوەی خۆیەتی سەرەڕای كەمی تەمەنی بەهرەیەكی زۆری تێدایە.
ڕۆناڵدۆی دیاردەلە لێدوانەكانیدا بۆ ڕۆژنامەی ماركا وتی: لەگەل ئەو بیرو ڕایەدام كە دەڵێن كیلیان مباپێ هاوشێوەی منە شێوازی یاریكردنی ، من زۆر خۆشم دەوێت ، ئەو خێرایە، یەكلاكەرەوەیە بەرامبەر گۆڵ، تەنها 20 ساڵ تەمەنیەتی.
هەروەها ووتیشی: هەمووان دەزانن لەو سێ ساڵەدا چی پێشكەش كردووە لەو تەمەنە كەمەیدا، سەبارەت بە نرخەكەی لە ڕاستیدا نازانم نرخی یاریزانان لە ئێستاد چۆن دیاری دەكرێت، بەڵام ئەو شایەنی ئەوەیە ببێتە گرانترینی جیهان.