ئەرشیڤ

ئیتاڵیا بەچی وا گۆڕا!

یاریگا-

ئیتاڵیا بەچی وا گۆڕا؟!

لەماوەی سێ ساڵدا مانچینی ئەم ئیتاڵیا جوانەی چۆن دروستکرد، لە وڵاتی بەرگریەوە ئێستا ئیتاڵیا خاوەنی زۆرترین هەوڵی گۆڵە لە یۆرۆدا.

هەر کاتێک پێیان وتی راهێنەر ناتوانێت کاریگەری دروست بکات یان هۆکار ئەو نیە، یان گوێبیستی ئەو قسەیە بویت کە دەڵێن راهێنەر چی بکات خۆ گۆچانی سحری پێ نیە، راستەوخۆ تۆماس تۆخل و مانچینی لەبیر مەکە.

ئەم دوو ناوە زۆر بەخێرایی کاریگەریان لە تیپدا دروستکردوە، ئێستا کاتی باسی چێڵسی و تۆماس تۆخل نیە، بەڵام لەبیری مەکەن مانچینی ئیتاڵیای لە چیەوە گەیاندە چی!

لەسەر دەستی جیان پیرۆ ڤێنتورا ئیتاڵیا سەرنەکەوت بۆ جامی جیهانی ٢٠١٨، هەر ئەو وڵات و هەر ئەو جۆرە یاریزانانە ئێستا لە یۆرۆ دەبینین، ئەمە یانە نیە بڵێی پارەی خەرج کردوە، کێ باوەڕدەکات لە یۆرۆدا زۆرترین هەوڵی گۆڵ ئیتاڵیا یەکەم بێت؟ لە ٥ یاریدا ١٠١ هەوڵی گۆڵ مانای وایە بۆ هەر یاریەک ٢٠ هەوڵی گۆڵ!! لە ئیسپانیا و فەرەنسا و ئەڵمانیا و ئینگلتەرا و هۆڵەندا و هەموو هەڵبژاردەکان زیاتر ئیتاڵیا هێرش دەبات، ئەم ئەقڵیەت و شێوازە لە وڵاتی دیفاعەوە چۆن لە ماوەیەکی کەمدا گۆڕا! ئەو فشارە بەرزەو راکردن و ئینێرجیە چۆن وا خێرا دروست بوو، ئیتاڵیا کەی ئاوا پاساتی جوان و یەک لەمسەو وەرگرتنی تۆپ و شوێن گۆڕینی کردوە؟ نازانم چۆن وا خێرا گۆڕان بەڵام دەزانم ئێستا جوانترین فوتبۆڵ دەکەن.

ئەوەی مانچینی پێشکەشمان دەکات دەگمەنە، گۆچانی سحری پێ یە! یان هەرچیەک دەکات وایکردوە زۆرێک لە هاندەرانی هەڵبژاردەکانیتر حەز بە بینینی یاریەکانی ئیتاڵیا بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button