خوله‌کانی دیکە

گریزمان: سەختە ئەم شكستە لە یاد بكەین

یاریگا-

ئەنتوان گریزمان ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا و یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی پەیامێكی بۆ هاندەرانی هەڵبژاردەكەی نارد.

گریزمان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەكی هەڵبژاردەكەی داناوە و نووسیوویەتی:

” زۆر سەختە ئەم شكستە تێپەڕێنین ، ئامانج و خەونمان ئەوە بوو ئەم پاڵەوانیەتیە لەسەر سەكۆی بردنەوەی نازناوەكە تەواو بكەین ، لە هەڵەكانی خۆمانەوە فێر دەبین و بە بەهێزتر دەگەڕێینەوە ، دەمەوێت سوپاستان بكەم ، سوپاسی ئەوانە دەكەم كە لە یاریگاكان ئامادە بوون ، سوپاسی ئەوانەش دەكەم كە لە بەردەم شاشەكانەوە لەگەڵ خێزان و هاوڕێكانیان دانیشتبوون ، زۆر سوپاس بۆ ئەو هاندەرانەی كە بە شانازیەوە لە ڕۆژانی یاریەكاندا درێسی هەلبژاردەكەیان پۆشیوە ، شانازی بە فەڕەنسی بوونەوە دەكەم ”.

فەڕەنسا دوای ئەوەی بە لێدانی یەكلاكەرەوە شكستیانهێنا بەرامبەر سویسرا ماڵئاواییان كرد لە پالەوانیەتیەكە.

بابەتی زیاتر

Back to top button