ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

فەرمی: بارسێلۆنا ماوەی دووركەوتنەوەی عوسمان دیمبلی ئاشكرا كرد

یاریگا- 

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لە بەیاننامەیەكی فەڕمیدا ماوەی دووركەوتنەوەی عوسمان دیمبلی فەڕەنسی و هێرشبەری یانەكەی ئاشكرا كرد.

دیمبلی لە یاری هەلبژاردەكەی بەرامبەر هەنگاریا تووشی پێكان هات و بەهۆیەوە یاریگای جێهێشت.

كەمێك پێش ئێستا بارسێلۆنا لە بەیاننامەیەكی فەڕمیدا ڕایگەیاند عوسمان دیمبلی نەشتەرگەریەكی سەركەوتووی لە فنلەندا لە ژێر سەرپەرشتی پزیشكانی یانەكە لە ئەژنۆی قاچی ڕاستیدا بۆ ئەنجامدراوە.

هەروەها لە بەیاننامەكەشدا هاتووە یاریزانەكە بۆ ماوەی چوار مانگ لە یاریگاكان دوور دەكەوێتەوە و بەوەش ناتوانێت لە دەستپێكی یاریەكانی لالیگا بەشداری بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button