خوله‌کانی دیکە

لێدوانەكانی ڕۆناڵدۆ بۆ كۆرتوا دوای یاریەكەیان ئاشكرا كرا

یاریگا-

لێدوانەكانی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی هەڵبژاردەی پورتوگال بۆ تیبۆ كۆرتوای گۆڵپارێزی هەلبژاردەی بەلجیكا دوای یاریەكەیان ئاشكرا بوو.

هەڵبژاردەی بەلجیكا توانی بە تاكە گۆڵێكی تۆرگان هازارد لە پورتوگال بباتەوە و خۆی بگەیەنێتە قۆناغی چارەكی كۆتایی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا.

تۆڕی ESPN لێدوانەكانی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ كە بە تیبۆ كۆرتوای گۆڵپارێزی بەلجیكای ووتوە ئاشكرا كرد و لە پارچە ڤیدیۆیەكدا دەردەكەوێت كە ڕۆناڵدۆ بە كۆرتوا دەلێت:

ئێوە بە چانس بوون وانیە؟ تۆپەكە نەیدەویست ئەمڕۆ بچێتە ژوورەوە ، بەختێكی باش ئەی پیاو”.

شایەنی باسە لە قۆناغی چارەكی كۆتایی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا هەلبژاردەی بەلجیكا ڕووبەڕووی پورتوگال دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button