خوله‌کانی دیکە

بەیڵ چارەنووسی خۆی لەگەڵ وێڵز یەکلاکردەوە

یاریگا-گاریس بەیڵ رایدەگەیەنێت بەردەوام دەبێت لە یاری نێودەوڵەتی تا ئەوساتەی بەیەکجاری واز لە یاریکردن دەهێنێت.

گاریس پاش شکستەکەیان بەرامبەر دانیمارک بە توڕەیی کۆنگرەی رۆژنامەوانی جێهێشت بەهۆی پرسیارێکی بی بی سی کاتێک لێیان پرسی کە ئایا بیر لە وازهێنان دەکاتەوە.

ئەمڕۆش بەیڵ لە روونکردنەوەیەکدا وتی “دەمەوێت بەردەوام بم لەگەڵ وێلز، خەڵکی پرسیاری گەمژانە دەکەن هەندێک جار، من چێژ لە یاریکردن بۆ وێلز دەبینم و تا ئەو رۆژەی بەیەکجاری واز لە یاریکردن دەهێنم بەردەوام دەبم”.

دوابەدوای ماڵئاواییکردنیان لە قۆناغ ١٦ی جامی نەتەوەکانی ئەورووپادا، وێڵز دەگەڕێتەوە بۆ یارییە نێودەوڵەتییەکان لە میانەی پاڵاوتنەکانی جامی جیهانیس ساڵی داهاتوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button