ئه‌وروپا

فیدراسیۆنی وێڵز پۆستێكی ئیداریی پێشكەش بە گاریس بەیڵ دەكات

یاریگا-

گاریس بەیڵ، ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی وێڵز بەشێوەیەكی فەرمی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا وازهێنانی خۆی لە یاریكردن بۆ یانە و هەڵبژاردە ڕاگەیاند.

لە دوای یاریەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ بەیڵ بە شێوەیەكی فەرمی وازهێنانی خۆی لە یاری نێودەوڵەتی ڕاگەیاند، دوای كرانە دەرەوەیان لە قۆناغی كۆمەڵەكان.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی ئینگلیزی یەكێتی تۆپی پێی وێڵز دەیەوێت لە ماوەی داهاتوودا پۆستێكی ئیداریی پێشكەش بە ئەستێرەكەی بكات، وەك ڕێزێك بۆ ئەوەی پێشكەشی هەڵبژاردەكەی كردووە.

ڕۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، یەكێتی تۆپی پێی وێڵز دەیەویت پەیوەندی گاریس بەیڵ و وێڵز بەردەوام بێت بەڵام ئەمجارە بە شێوازێكی جیاوازتر، دوای ئەوەی بەشێوەیەكی فەرمی وازهێنانی لە یاریكردن ڕاگەیاند.

سەرچاوەكە ئاشكرایكردووە، كە فیدراسیۆنی تۆپی پێی وێڵز پێشنیاری بۆ ئەستێرەكەی پێشووی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی كردووە كە ببێتە باڵیۆزی هەڵبژاردەی وێڵز، كە ئەم پۆستەش وا دەكات دووبارە كات لەگەڵ هەڵبژاردەكەی بەسەربباتەوە و سەبارەت بەوەش ڕاهێنەرەكەی وێڵز قسەی لەگەڵ بەیڵ كردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button