ئیسپانیا

بەیڵ گەڕایەوە مەشقەکانی مەدرید

یاریگا-گاریس بەیڵ ئەمڕۆ بەشداری لە مەشقە ئاساییەکانی ریاڵ مەدرید کردووە.

کۆتا یاری ئەو یاریزانە لە مانگی هەشتی ساڵی رابردوودابوو بەرامبەر بیتس. پاش دابڕانێکی چوار مانگی رەنگە لە یاری هەفتەی داهاتوو بەرامبەر ئێڵچی بۆ چەند خولەکێک یاری بکات.

هەریەک لە مارکۆ ئاسێنسیۆ و ڤاییخۆ ٢-٣ هەفتە دادەبڕێن و دیاز یش لە قۆناغی چاک بوونەوەدایە. ئەگەری گەڕانەوەی کارڤاخالیش بەر لەو یارییە بەهێزە کە بەهۆی تووشبوونی بە کۆرۆنا دابڕابوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button