ئاسیائه‌وروپا

عەلی دایی: من خاوەنی 111 گۆڵم

یاریگا
عەلی دایی، هێرشبەری پێشووی هەڵبژاردەی ئێران کەم ئەم رۆژانە ناوی زۆر دەبیسترێت بەهۆی ئەوەی خاوەنی زۆرترین گۆڵی نێودەوڵەتی بوو و ریکۆردەکەی لەلایەن کریستیانۆ رۆناڵدۆ یەکسان کرایەوە، بەڵام ئەو یاریزانە قسەیەکی دیکەی هەیە.

گۆڵکارە مێژووییەکەی پێشووی هەڵبژاردەی ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانیا لەبارەی شکاندی ریکۆردەکەی لەلایەن یاریزانە پۆرتوگاڵیەکە دەڵێت ” ئەوەی دەمەوێت باس بکەم ئەوەیە کە من خاوەنی 111 گۆڵم نەک 109 گۆڵ، بەڵام فیفا دوو لە گۆڵەکانی منی بەرامبەر هەڵبژاردەی ئەفغانستان لە یارییەکانی ئاسیای ساڵی 2002 بەرامبەر ئەو هەڵبژاردەیە هەژمار نەکردووە، بە بیانۆی ئەوەی کە هەڵبژاردەی ئۆڵمپی ئەو وڵاتە بووە ”.

دایی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت ” گرنگ نیە کە خاوەنی چەند گۆڵم، چونکە دڵنیام کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەتوانێت زیاتر گۆڵ بکات و ژمارەیەکی پێوانەیی نوێش تۆمار دەکات، چونکە هیچ گومانێک لە تواناکانی ئەو یاریزانە ناکرێت”.

Back to top button