ئاسیائه‌وروپاگرنگترین

عەلی دایی: رۆناڵدۆ دەتوانێت ریکۆردەکەی من بشکێنێت

یاریگا
عەلی دایی، هێرشبەری پێشووی هەڵبژاردەی ئێرن و خاوەنی زۆرترین گۆڵی نێودەوڵەتی پێیوایە کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەتوانێت ریکۆردەکەی بشکێنێت.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی A BOLA پۆرتوگاڵی گووتی ” رۆناڵدۆ یاریزانێکی باشە و لەو بڕوایەدام ئەودەتوانێت ریکۆردەکەی من بشکێنێت و هیوادارم لەسەر ئەم ئاستە باشەی بەردەوام بێت “.

عەلی دایی بە تۆمار کردنی 109 گۆڵ باشترین گۆڵکاری یارییە نێودەوڵەتیەکانە و نزیکترین رکابەریشی کریستیانۆ رۆناڵدۆیە کە خاوەنی 93 گۆڵە.

Back to top button