خوله‌کانی دیکە

دوای بردنەوەیان لە نەمسا ئیتاڵیا چەند ژمارە پێوانەییەكی تۆمار كرد

یاریگا-

هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دوای بردنەوەیان لە هەلبژاردەی نەمسا و گەشتنیان بە قۆناغی چارەكی كۆتایی چەند ژمارە پێوانەییەكیان تۆمار كرد.

ئیتاڵیا توانی یاریەكە لە نەمسا بباتەوە ، بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك دوای ئەوەی كاتی ئاسایی یاریەكە بە بێ گۆڵ یەكسان بوون و یاریەكە گەشتە كاتی زیادكراو.

بەپێی تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان تەنها سێ یاریزان توانیویانە گۆڵ تۆمار بكەن لەكاتی زیادكراودا لە هەردوو پاڵەوانیەتی جامی جیهانی و نەتەوەكانی ئەوروپادا ئەوانیش كیێزا و پیسینا و كالادزیچ.

هەروەها هەمان سەرچاوە ئاشكرایكر هەلبژاردەی ئازۆری 12 یاریە لەسەر یەك براوە دەبێت.

هەروەها تۆڕی سكواكا ئاشكرایكرد ئیتاڵیا ژمارە پێوانەییەكی مێژووی تۆمار كرد بە درێژترین ماوە بە بێ شكست لە مێژووی هەڵبژاردەكاندا بە 31 یاری.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button