ئه‌وروپا

هالاند ڕاستی خەرجكردنی نیو ملیۆن یۆرۆ لە چێشتخانەیەك ڕووندەكاتەوە

یاریگا-

ئیرلینگ هالاندی نەرویجی و ئەستێرەی یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی ڕاستی خەرجكردنی نیو ملیۆن یۆرۆ لە چێشتخانەیەكی یۆنان ڕووندەكاتەوە.

یەكێك لە ڕۆژنامەنووسە یۆنانیەكان ئەوەی بڵاوكردەوە كە هالاند لە ماوەی شەش كاتژمێردا بڕی 500 هەزار یۆرۆی خەرجكردووە ، لە یەكێك لە چێشتخانە بەناوبانگەكانی لە دورگەی میكۆنۆس.

دوای بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە هێرشبەرە نەرویجیەكە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ئاماژەی بەوە كردووە كە هەوالی ساختەن و دوورن لە ڕاستیەوە.

هەلبژاردەی نەرویج نەیتوانی بگاتە یاریەكانی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا و بەوەش هێرشبەرە نەرویجیەكە لە وڵاتی یۆنان پشووەكانی بەسەر دەبات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button