ئه‌وروپائیتاڵیا

نهێنی تۆپە جێگیرەکانی ئیتاڵیا

یاریگا- 

ئیتاڵیا لەم یۆرۆیە جیاواز لە هەموو هەڵبژاردەکانیتر لە تۆپی وەستاودا کاری نوێ دەکەن، ئەقڵێک لە پشتی ئەم گۆڕانکاریەوە هەیە بەناوی جیانی ڤیۆ.

پیاوێک لە تەمەنی ٥٠ ساڵیدا لەبانک کاردەکات و عاشقی تۆپی پێ یە، جیاواز لە هەموو کەس ئەم تایبەتمەندە لە تۆپە جێگیرەکاندا، کاتێک جیۆ کۆرسی راهێنەری دەخوێنێت لێکۆڵینەوەکەی لەسەر تۆپەوەستاوەکان دەبێت و دواتر دەیکات بە کتێب و لەژێر ناوی (تۆپی وەستاو ١٥ لێدان بۆ گۆڵ)، پاشان لە خولی چوارەمی ئیتاڵیاوە دەستبەکار دەکات، بەڵام بەختی دەبێت کاتێک کتێبەکەی دەکەوێتە دەستی والتەر زینگە، کە ئەو کات راهێنەری رێد ستار بەلەگراد دەبێت.

جیانی ڤیۆ کار لەگەل زۆر یانەی ناو ئیتاڵیا و دەرەوە دەکات، تا مانچینی لە مانگی ٩ ی ٢٠٢٠ پەیوەندی پێوەدەکات و بانگی دەکات بۆ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا.

لە پێش یۆرۆ ئیتاڵیا لە تۆپە وەستاوەکاندا شتی نوێی دەکرد و یاریزانانی هەڵبژاردەکانی تر سەرسام دەبون، لە یۆرۆدا زیاتر دەنگدانەوەی هەبوو کاتێک لە یاری وێێڵز ئیتاڵیا بە پلانەکەی ڤیۆ گۆڵێکی کرد، دواتر چەند وەستانێکی سەیری ترمان بینی، ئەوکات ناوی راهێنەری تۆپە وەستاوەکانی ئیتاڵیا زیاتر بڵاو بوەوە.

جیانی لێکۆڵینەوەی ورد لە وەستانی تیپی بەرامبەر دەکات، پاشان جوڵەی سەیر بە یاریزانانی خۆی دەکات، وەکو دەڵێن چەندین شێوازی هەیە و هەر جارەو شتی تازە دەکات.

لێدانە راستەوخۆکان چەکێکی بەهێزی مانچینی و ئیتاڵیایە بە داڕشتنی جیانی ڤیۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button