ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیا

بایرن میونشن ئامادەکاری بۆ گواستنەوەی شوێنگرەوەی لیڤا دەکات

یاریگا-
بەم دواییە دەنگۆیەکی بەهێز بڵاوبووەتەوە کە رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی هێرشىەری هەڵبژاردەی پۆڵەندا و یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی دەیەوێت ئەم هاوینە یانەکەی جێبێڵێت، بۆیە کارگێری یانەکەی لە ئێستاوە دەیەوێت ئامادەکاری بۆ گواستنەوەی شوێنگرەوەی بکات.

رۆژنامەی وەرزشی بیڵدی ئەڵمانی بەدواداچوونی بۆ ئەم بابەتە کردووە و زانیاری دەستکەوتووە تاوەکو ئێستا ئەو یاریزانە هیچ داواکاریەکی لەم شێوەی پێشکەشی یانەکەی نەکردووە، بەڵام یانەکەی گومانی لە داهاتووی ئەو یاریزانە هەیە، بۆیە ئامادەکاری بۆ گواستنەوەی شوێنگرەوەی دەکەن و ئامانجیشیان گواستنەوەی ئێرلینگ هالاند هێرشبەری نەرویجی یانەی بورووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیایە.

ئانا لیڤاندۆڤسکی هاوژینی یاریزانە پۆڵەندیەکە چەند رۆژێک لەمەوبەر ئاشکرای کردووە حەز دەکات ئەو یاریزانە لە لالیگای ئیسپانیا یاری بکات، ئەم قسانەیە کە کارگێری یانەی بایرن میونیشی دوو دڵ کردووە لەسەر داهاتووی گۆڵکارەکەیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button