یاریگا

ڤیدیۆ: توندوتیژیی نێمار لە دژی ویڤەرتۆنی هاوتیمی لە ڕاهێنانەکانی بەڕازیل

یاریگا- لە ڕاهێنانەکانی هەڵبژاردەی بەڕازیل بۆ خۆئادەکردن بۆ کۆپا ئەمێریکای 2019ی بەڕازیل، نێیمار داسلیڤای ئەستێرەی یەکەمی هەڵبژاردەکە توندوتیژیی لە دژی ویڤەرتۆنی هاوتیمیی بەکار دەهێنێت، ئەوەش دوای ئەوەی یاریزانە لاوەکەی کروزیرۆ بە شێوازێکی جوان تۆپ لە نێوان قاچەکانی نێیماردا دەردەکات.

هەرزوو دیمەنەکە بە میدیا و سۆشیاڵمیدیادا بڵاو بوویەوە. ئەوەی تێبینی دەکرێت لە ڤیدیۆکەدا، نێیمار ناگەڕێتەوە بۆ لای لاوە بەرگریکارەکە بۆ هەڵساندنەوە و دڵدانەوەی.

کۆپا ئەمێریکا 14ی مانگی داهاتوو لە بەڕازیل بەڕێوە دەچێت. بە بڕیارێک شارەی کاپتنی لەم پاڵەوانێتییە بە نێیمار نابێت و درایە دانی ئالڤێس. وێڤەرتۆنی تەمەن 19 ساڵیش بۆ یەکەمجارە بانگهێشتی سامبا دەکرێت.

– دیمەنەکە بە ڤیدیۆ:

بابەتی زیاتر

Back to top button