ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی: ئینتەر ئەستێرەیەکی ئەیسی میلانی رفاند

یاریگا-لە هەواڵێکی کتوپڕدا راگەیەندرا  هاکان چاڵهانۆگلو سبەینێ پشکنینی پزیشکی بۆ ئینتەرمیلان ئەنجام دەدات!

هاکان هەفتەی داهاتوو گرێبەستەکەی بەسەردەچێت و بەگوێرەی فابریزیۆ رۆمانۆ داواکاریی میلانی رەتکردووەتەوە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی. لەبری ئەوە سبەینێ پشکنینی پزیشکی بۆ ئینتەرمیلان ئەنجام دەدات و گرێبەستێک بۆ ماوەی سێ وەرز واژۆدەکات.

موچەکەی پێنج ملیۆن یۆرۆی ساڵانە دەبێت لەگەڵ ملیۆنێکی دیکە بەپێی ئاست و ئەنجام.

هاکان بۆ چوار وەرز یاری بۆ ئەیسی میلان ئەنجامدا و بەشێک بوو لەو پێکهاتەیەی تورکیا کە لە یۆرۆ ئاستێکی خراپیان نیشاندا و بە بێ هیچ خاڵێک پاڵەوانێتییەکەیان جێهێشت.

بابەتی زیاتر

Back to top button