ئاسیائه‌وروپابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی: خافی مارتینیز پەیوەندی بە خولی قەتەڕیەوە كرد

یاریگا-

خافی مارتینیزی ئیسپانی و یاریزانی پێشووی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی پەیوەندیبە خولی قەتەڕیەوە كرد.

هەژماری فەڕمی یانەی قەتەڕی قەتەڕی ڤیدیۆیەكی خافی مارتینیزی داناوە ڕایگەیاندووە كە یاریزانەكە پەیوەندی بە یانەكەیانەوە كردووە.

گرێبەستەكەی مارتینیز لەگەڵ بایرن میونشن كۆتایی هات و یاریزانەكە بە گرێبەستێكی ئازاد پەیوەندی بە یانەی قەتەڕی قەتەڕیەوە كرد.

مارتینیز بۆ ماوەی نۆ وەرز یاری بۆ بایرن كردووە و توانیویەتی چەندین نازناو بباتەوە لەوانە نۆ نازناوی بۆندسلیگا و دوو نازناوی چامپیۆنسلیگ.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button