خوله‌کانی دیکە

جەنگی پێش وەختە لە نێوان مانچینی و گاریس بەیڵ

یاریگا- 

ڕۆبەرتۆ مانچینی ئیتاڵی و ڕاهێنەری هەلبژاردەی ئیتاڵیا پێی وایە ڕووبەڕووبوونەوەی وێڵز هاوشێوەی ڕووبەڕووبوونەوەی ستۆك سیتیە ئەو كاتەی ڕاهێنەری مانچێستەر سیتی بووە.

ئەمڕۆ كاتژمێر 19:00 بە كاتی كوردستان هەلبژاردەی ئیتاڵیا ڕووبەڕووی وێڵز دەبێتەوە ، لە میانەی كۆتا یاری قۆناغی كۆمەڵەكانی جامی نەتەوەكانی ئەوروپای 2020.

پێشتر مانچینی ڕاهێنەری مان سیتی بووە و لە شەش یاری بەرامبەر ستۆك سیتی نەیتوانیووە بردنەوە بەدەستبهێنێت ، سەبارەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی وێڵز ووتی: یاریەكەمان بەرامبەریان وەك یاری نێوان مانچێستەر سیتی و ستۆك سیتی وایە ، چونكە ئەوان لە ڕووی جەستەییەوە بەهێزن و یاریزانی نایابیان هەیە.

لای خۆیەوە گاریس بەیڵ وەڵامی لێدوانەكانی مانچینی دایەوە و ووتی: هەرگیز نەمزانیووە ستۆك سیتی بەو ڕادەیە باش بێت.

ئیتاڵیا لە پێشەنگی كۆمەڵەكەی دێت بە كۆكردنەوەی شەش خاڵ و وێڵز لە پلەی دووەم دێت بە كۆكردنەوەی چوار خاڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button