ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیا

هاوژینەکەی لیڤا داهاتووی ئەو یاریزانە ئاشکرا دەکات

یاریگا
رۆبیرت لیڤاندۆسڤکی، هێرشبەری هەڵبژاردەی پۆڵەندا و یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا یەکێک بووە لەو یاریزانانەی لەم ساڵانەی دواییە هەمیشە یانەی ریال مەدرید هەوڵێ و گواستنەوەیداوە و ئانا لیڤاندۆڤسکی هاوژینەکەشی نهێنیەکی گەورە لەسەر داهاتووی ئاشکرا دەکات.

لە بەرنامی ئێلچرینگیتۆی بەناوبانگی ئیسپانی باس لەوە دەکرێت کە هاوژینەکەی یاریزانە پۆڵەندیەکە باس لە داهاتووی ئەو یاریزانە دەکات و لە چاوپێکەوتنێکی کورتدا هاوژینی گۆڵکارەکەی باڤارییەکان دەڵێت ” چوونی ئەو یاریزانە بۆ لالیگا؟ لە داهاتوو دەبینین چی روو دەدات، لەوانەشە ببێتە راستی، لەبەر کردنی درێسی ریال مەدرید؟ لەوانەیە بەڵام من نازانم چی روودەدات، هەرچەندە لالیگام زۆر خۆش دەوێت ”.

لیڤاندۆڤسکی تاوەکو هاوینی ساڵی 2023 گرێبەستی لەگەڵ یانەی بایرن میونشن هەیە و تاوەکو ئێستاش بریاری لەسەر داهاتووی خۆی نەداوە و چاوەڕێ دەکرێت دوای کۆتایی هاتنی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا خۆی یەکلایی بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button