ئیسپانیاگرنگترین

مارکا رەخنە لە رامۆس دەگرێت

یاریگا-رۆژنامەی مارکا وەڵامی چەند ووتەیەکی سێرجیۆ رامۆس دەداتەوە کە لە دوای جێهێشتنی ریاڵ مەدرید بۆ میدیاکانی دابوو.

کاپتنە مێژووییەکەی مەدرید لەدوای جێهێشتنی یانەکە وتبووی ئەو رازیبووە گرێبەستەکەی بۆ تەنها یەک وەرز و بە موچەیەکی کەمتر گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە بەڵام مەدرید پێی وتووە کە ئەوئۆفەرەیان بەسەرچووە و دەبوو زووتر وەڵام بداتەوە. ئەمە لە کاتێکدا ئاگاداری ئەوە نەبووە ئۆفەرەکە ماوەی بەسەرچوونی هەیە.

رۆژنامەی مارکا لەلایەن خۆیەوە بابەتێکی مانگی سێ یان بەبیر ئەو یاریزانە هێنایەوە کاتێک بەر لە سێ مانگ لە بابەتێکدا بڵاویان کردبووەوە ئەگەر رامۆس زوو وەڵام نەداتەوە ئەوا گرێبەستەکەی بەسەردەچێت.

جگە لەوە رۆژنامە ئیسپانییەکە لێدوانێکی دیکەی ئەو یاریزانەیان بیر خۆی هێناوەتەوە کاتێک وتبووی ئامادەیە بێ بەرامبەر یاری بۆ ریاڵ مەدرید بکات بەڵام سەرەنجام بەهۆی ناکۆکی لەسەر پارە یانەکەی جێهێشتووە پێچەوانەی قسەکانی خۆی.

بەر لە دوو رۆژ ریاڵ مەدرید و سێرجیۆ رامۆس رایانگەیاند بەفەرمی ئەو یاریزانە یانەکەی جێهێشتووە پاش ١٦ ساڵ لە قەڵای سپی.

بابەتی زیاتر

Back to top button