خوله‌کانی دیکە

پۆگبا باس لە گازگرتنەكەی ڕۆدیگەر دەكات

یاریگا- 

پۆل پۆگبا ، ناوەڕاستكاری هەلبژاردەی فەڕەنسا و یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی باس لە گازگرتنەكەی ئەنتۆنیۆ ڕۆدیگەر بەرگریكاری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی چێلسی دەكات.

فەڕەنسا توانی بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە ئەڵمانیا بباتەوە ، لە میانەی یاری لوتكەی كۆمەڵەی شەشەمی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا.

لە خولەكی 44ی گێمی یەكەم ڕۆدیگەر لە پشتەوە گاز لە پۆگبا دەگرێت و ناوبژیوان هیچ گرنگی نەدا بە ڕووداوەكە ، سەرەڕای ئەوەی پۆگبا ناوبژیوانی ئاگادار كردەوە لە ڕووداوەكە.

لە دوای یاریەكە پۆگبا بۆ ڕۆژنامەی ” میرۆر ” ووتی: ئەوەی ڕوویدا لەگەل تۆنی زۆر ئاساییە ، ئێمە هاوڕێین شتەكە ئاسایی بوو ، وابزانم وێنە و ڤیدیۆكانت بینی لە تەلەفزیۆن.

هەروەها ووتیشی: وابزانم گازێكی بچوكی لێگرتم و هەستم پێكرد ، بەڵام ئێمە ماوەیەكی زۆرە یەك دەناسین و هاوڕێین.

” دوای ئەوەی هەستم پێكرد داوام لە ناوبژیوان كرد بڕیارێك بدات و بڕیاریشی دا ، شتەكە كۆتایی هات.

لە كۆتایشدا ناوەڕاستكارەكەی شەیتانە سورەكان ووتی: من ناگریەم بۆ ئەوەی كارتی زەرد یان سور بۆ ئەو جۆرە ڕووداوانە بەرز بكرێتەوە ، هیچ كارتێكی وەرنەگرت و بەوەش دڵخۆش بووم ، نامەوێت بەهۆی ئەوەی ڕوویدا ڕابگیرێت ، لە كۆتاییدا باوەشمان بەیەكدا كرد و ئەوە هەموو شتێك بوو.

ڤیدیۆی ڕووداوەكە:

بابەتی زیاتر

Back to top button