ئاسیاعێراق

ئەو هەلبژاردانەی كە سەركەوتوون بۆ قۆناغی داهاتووی پاڵاوتنەكانی جامی ئاسیا و جامی جیهانی

یاریگا-

پاڵاوتنەكانی قۆناغی دووەمی كیشوەری ئاسیا بۆ جامی ئاسیای 2023 و جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ كۆتایی هات.

ئەو هەڵبژاردانەی كە پاڵاوتنەكانی قۆناغی دووەمیان بە پێشەنگی كۆمەڵەكانیان كۆتایی پێهێناوە:

  • سوریا
  • ئوستورالیا
  • ئێران
  • سعودیە
  • قەتەڕ
  • یابان
  • ئیماڕات
  • كۆریای باشور

ئەو هەلبژاردانەی كە بە باشترین پلەی دووەم سەركەوتوون بۆ قۆناغی دواتری پاڵاوتنەكان:

  • چین
  • عومان
  • عێراق
  • ڤێتنام

وا بڕیارە لە قۆناغی سێیەمی پاڵاوتنەكانی گەشتن بە جامی جیهانی كە 12 هەڵبژاردە سەركەوتوون دابەش بكرێن بۆ دوو كۆمەڵە ، یەكەم و دووەمی هەردوو كۆمەلەكە ڕاستەوخۆ سەردەكەون بۆ جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ و باشترین سێیەمیش دەچێتەوە پاڵاوتن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button