ئینگلتەرافه‌ره‌نساگرنگترین

پۆگبا: لە فەڕەنسا ئازادیم زیاترە

یاریگا-پاوڵ پۆگبا باسی شێوازی یاریکردنی دەکات لەگەڵ فەڕەنسا و دەڵێت لەگەڵ یانەکەی ئازادی نیە.

ناوەڕاستکارە فەڕەنسییەکە لە یارییە دۆستانەکانی پێش یۆرۆ ئاستێکی بەرزی نیشاندا و هەمیشە لەگەڵ وڵاتەکەی باشتر یاری دەکات بە بەراورد لەگەڵ مانچێستەریونایتد.

پۆگبا بەر لە یاری ئەمڕۆی فەڕەنسا بەرامبەر ئەڵمانیا بۆ لێ ئیکویپ وتی “کاتێک لە یۆڤی بووم جیاواز بوو لەگەڵ مانچێستەریونایتد. لەوێ بە سێ ناوەڕاستکار یاریمان دەکرد و ئازادیم زیاتربوو، رۆڵی من ئەوەبوو هێرشببەم بەڵام لە یونایتد رۆڵی سەرەکی من بەرگرییە. لە فەڕەنسا بە ٤-٢-٣-١ یاری دەکەین، لەوێش ئازادیم زیاترە وەک لە مانچێستەر. دەمەوێت لە یانەکەم ئازادی زیاتر و رۆڵی هێرشبەریم هەبێت، ئامانجم ئەوەیە لە وەرزێک ١٥ گۆڵ تۆماربکەم”.

هاوینی رابردوو ئەگەری رۆیشتنی پۆگبا لە مانچێستەر بەهێزبوو بەڵام بەهۆی هەڵكشانی ئاستی لە وەرزی ئەمساڵدا، ناوبراو لەئێستادا لە ئارامی دا دەژی لەگەڵ یانەکە و وڵاتەکەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button