ئه‌وروپائیتاڵیائینگلتەرا

جیرۆ لەگەڵ یانەیەکی ئیتاڵی گەیشتە رێکەوتن

یاریگا
ئۆلیڤەر جیرۆ، هێرشبەری هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی چێڵسی ئینگلیزی بریاریداوە ئەم هاوینە ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت و پەیوەندی بە یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیاوە بکات.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی ئاشکرای کردووە کە هێرشبەرە فەرەنسیەکەی بلوز لەگەڵ کارگێری رۆسێنەری رێکەوتووە بۆ ماوەی دوو وەرز گرێبەستیان لەگەڵ واژۆ بکات و بۆ هەر وەرزێکیش پێنج ملیۆن یۆرۆ وەکو موچە وەربگرێت، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت دوای کۆتایی هاتنی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا ئەو یاریزانە واژۆ لەسەر گرێبەستەکەی بکات.

ئەو رۆژنامەنوسە باسی لەوەش کردووە کە سەرەڕای ئەوەی جیرۆ گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی تاوەکو هاوینی ساڵی 2022 لەگەڵ یانەکەی هەیە، بەڵام ئەو دەیەوێت یانەکەی رازی بکات بێ بەرامبەر دەستبەرداری بن.

بابەتی زیاتر

Back to top button