یاریگا

جیرۆ ژمارەیەكی پێوانەیی تۆمار كرد

یاریگا-

ئۆلیڤیە جیرۆی فەڕەنسی و هێرشبەری یانەی ئەی سی میلانی ئیتالی ژمارەیەكی پێوانەیی لەگەل یانەكەی تۆمار كرد.

میلان توانی بە ئەنجامی گۆڵێكی بێ وەلام لە تۆرینۆ بباتەوە ، تاكە گۆڵەكەی میلان لە لایەن جیرۆوە تۆمار كرا ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی دەیەمی خولی ئیتالیا.

بەپێی زانیاریەكانی تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان جیرۆ دووەم یاریزانی میلانە بتوانێت گۆڵ لە سێ یاری تۆمار بكات لە ناو یاریگای خۆیان لە دوای ساڵی 1994/1995 یەكەم یاریزان ئەو كارەی ئەنجام دابێت ماریۆ بالۆتێلی بووە.

میلان بە كۆكردنەوەی 28 خال لە پێشەنگی ڕیزبەندی سێریا ئەی دێت دوای تێپەڕبوونی 10 هەفتە.

بابەتی زیاتر

Back to top button