یاریگا

دیشامپ شوێنگرەوەی بێنزیمای دیاریكرد

یاریگا-

دیدیە دیشامپ ، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا شوێنگرەوەی كەریم بێنزیمای هێرشبەری هەڵبژاردەكەی دیاریكرد بۆ لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی هەڵبژاردەكەی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر كۆتدیڤوار و ئەفریقا.

لە یاری یانەكەی بەرامبەر مایۆركا بێنزیما تووشی پێكان هات و بەوەش ناتوانێت لە كلاسیكۆ بەرامبەر بارسێلۆنا بەشداری بكات.

دیشامپی ڕاهێنەری كەڵەشێرەكان لە جێگای بێنزیما ئۆلیڤیە جیرۆی بانگهێشتكردووە بۆ شوێنگرتنەوەی.

جیرۆ بە درێسی هەڵبژاردەی فەڕەنساوە بەشداری لە 110 یاریدا كردووە و توانیویەتی 46 گۆڵ تۆمار بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button