ئه‌وروپائیسپانیا

مونچی نهێنیەکی گەورە لەسەر داهاتووی رامۆس ئاشکرا دەکات

یاریگا
مونچی بەرێوەبەری وەرزشی لە یانەی سێڤییای ئیسپانیا هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لە گەڕانەوەی سێرخیۆ رامۆس بەرگریکاری یانەی ریال مەدرید بۆ یانەکەیان دەکەن.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرت بەرێوەبەری وەرزشی لە یانە ئەندەلوسیەکە سەبارەت بە دەنگۆی گەڕاندنەوەی بەرگریکاری پێشووی یانەکەیان دەڵێت ” رامۆس پەیوەستە بە یانەکەی و پێموابێت ئەو یاریزانە لەگەڵ یانەکەی لە گفتوگۆدایە بۆ مانەوە و ئەستەمە ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت و هەر ئەوەندی دەتوانم بڵێم ”.

رامۆس کۆتایی ئەم مانگە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ریال مەدرید کۆتایی دێت، تاوەکو ئێستاش لەگەڵ کارگێری یانەکەی لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رێکنەکەتووە، بۆیە دەنگۆیەک هەیە کە بگەڕێتەوە یانەکەی پێشووی.

Back to top button