ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

سێڤییا ئامادەیە دەستبەرداری کوندێ بێت

یاریگا
ئەمڕۆ دەنگۆیەک بڵاوبووە کە گوایە یانەی سێڤییای ئیسپانیا ئامادەنیە بەهیچ شێوەیەک دەستبەرداری ژول کوندێ بەرگریکاری فەرەنسی یانەکەی بێت، بەڵام مونچی بەڕێوەبەری وەرزشی ئەو یانەیە ئاشکرا دەکات ئەوان ئامادەن دەستبەرداری بن، بە مەرجێک یانەیەک هەبێت پارەی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی پێشکەش بکات.

بەرێوەبەرەکەی یانە ئەندەلوسیەکە لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەڤانیدا سەبارەت بە داهاتووی بەرگریکاری فەرەنسی یانەکەیان گووتی ” هەفتەی رابردوو یانەی چێڵسی ئینگلیزی ئۆفەرێکیان پێشکەش کردوین، بەڵام رەتمانکردەوە چونکە ئەو پارەیە نیە کە ئێمە داوای دەکەین، هەر یانەیەک بیەوێت ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە، پێویستە 75 تاوەکو 80 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشمان بکات ”.

بێجگە لە یانەی چێڵسی، یانەکانی ریال مەدرید و پاریس سانجێرمانیش ئامانجیان ژول کوندێ فەرەنسیە، بەڵام زۆری نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بووەتە کێشە بۆیان.

Back to top button