خوله‌کانی دیکە

ڕاهێنەری سوید: تەنها مەترێك دووربووین لە داگیركردنی ئیسپانیا

یاریگا-

یان ئەندرسۆن ، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی سوید دووپاتیكردەوە كە نزیك بوون لە بردنەوەیان لە ئیسپانیا.

هەڵبژاردەی سوید و ئیسپانیا بە بێ گۆڵ یەكسان بوون لە میانەی یاریەكانی كۆمەلەی پێنجەمی جامی نەتەوەكانی ئەوروپای 2020.

لە دوای یاریەكەیان ڕاهێنەرەكەی سوید ووتی: من دڵخۆشم بە ئەنجامەكە ، كۆتا جار بەرامبەر ئیسپانیا یاریمان كرد سێ بە سفر لێیان بردینەوە.

هەروەها ووتیشی: لە گێمی دووەم باش بووین و چەند هەلێكی گۆڵمان درووست كرد ، بێگومان دەكرا ئەم یاریە بدۆڕێنین ، هەروەها دەشكرا بیبەینەوە.

لە كۆتایشدا ووتی: ماركۆس بێرگ تەنها مەترێك لە گۆلەوە دووربوو بەڵام هەلەكەی لەدەستدا و نەیتوانی گۆڵ تۆمار بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button