ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیا

دوو وادە دیاریکراون بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی میسی

یاریگا
تەنها 17 رۆ لە گرێبەستەکەی لیۆنێل میسی گۆڵکاری مێژووی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا و یانەی بارسێلۆنا لەگەڵ ئەو یانەیە ماوە و ئەو یاریزانە تاوەکو ئێستا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ نەکردووەتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی نزیک لە یانە کەتەلۆنیەکە لە نوێترین بەدواداچوونیان بۆ ئەم بابەتە زانیاری ئەوەیان دەستکەوتووە، ئەو یاریزانە بریاریداوە بۆ ماوەی دوو وەرزی دیکە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت پێش کۆتایی هاتنی کۆپا ئەمریکای 2021 واژۆ لەسەر گرێبەستە نوێیەکەی بکات، یان ئەوەتا دوای کۆتایی هاتنی پاڵەوانتیەکە یەکسەر دەگەڕێتەوە ئیسپانیا و کۆتایی بە هەموو شتێک دێنێت.

میسی کۆتایی ئەم مانگە گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا بەسەردەچێت و هاندەرانی ئەو یانەیش ترسیان لەوە هەیە کە گرێبەستەکەی نوێ نەکاتەوە و پەیوەندی بە یانەی پاریس سانجێرمان فەرەنساوە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button